کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەزانكۆی پەیام نووری شاری سنە كۆڕێكی تایبەت بە زمانی كوردی بەڕێوە چوو

22:03 - 11 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێندكارانی كوردی زانكۆی پەیام نووری شاری سنە كۆڕێكی ئەدەبیی ـ هونەرییان بۆ رێزگرتن لەیادی مامۆستا قانع بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەبەرەبەریی نزیك بوونەوەی ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا قانع خوێندكارانی زانكۆی پەیام نوور ئەو كۆڕەیان بەڕێوە برد.
لە سەرەتای ئەو كۆڕەدا چەندین باس و بابەت لەپێوەندیی ئەدەبیات و شێوە زارەكانی كوردی پێشكەش كرا و دواتر لەلایەن چەندین خوێندكارەوە كۆمەڵێك شێعر خوێندرایەوە.

لەبەشێكی دیكەی ئەو كۆڕەدا كێبڕكێیەك لەپێوەندیی نووسینی دەقی كوردی و شێعر بەڕێوە چوو و خوێندكاران بەشداری چالاكانەیان تێیدا هەبوو.
محەممەد کابولی‌ ناسراو بە مامۆستا قانع، ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ریشێن لە بناری شارەزووری مەریوان لەدایک بووە و شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە.

ئەو شاعیرە بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە. شێعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە ولەوانە دەتوانین ئاماژە بەو بەرهەمانە بکەین:

ـ گوڵاڵەی مەریوان


ـ باغچەی کوردستان

ـ چوار باخی پێنجوێن

ـ شاخی ھەورامان

ـ دەشتی گەرمیان