کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماشەڵڵا محەممەدی دوایین بەرهەمە هونەرییەکانی لە شاری سلێمانی دەخاتە روو

19:35 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: پیشانگایەکی شێوەکاری و ئەنیمەیشێنی، لە بەرهەمەکانی ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی کورد لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە روو.
بەشی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی شێوەکاریی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پیشانگایە لە هۆڵی مۆزەخانەی شاری سلێمانییەیە و ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت.
ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەکار و ئەنیمەشێن‌ساز لە شاری سنە لەدایک بووە و هەتا ئێستا جیا لە خولقاندنی بەرهەمی شێوەکاری، چەندین ئەنیمەیشێنی ساز کردووە.
بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە لە چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداری کردووە و خەڵاتی بەدەستهێناوە.