کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری لەگەڵ قوتابییانی دواناوەندی کۆبووەوە

15:01 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قوتابییانی پۆلەکانی قۆناغی دواناوەندی، پرس و گیروگرفتەکانی قوتابییانی تاوتوێ کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆبوونەوەیەک بۆ قوتابییانی قۆناغی دواناوەندی لەلایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە رێكەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا سكرتێری گشتیی حیزب، باسێكی سەبارەت بە خوێندن و پەروەردە و رۆڵی حیزب لە پێگەیاندنی قوتابییان و پشتیوانیی بەردەوامی حیزبی دێموكرات لەو قوتابییانە و ئەو چاوەڕوانییانە كە قوتابییەكان لە حیزبیان هەیە و هەروەها حیزب لە قوتابییەكانی هەیەتی، هێنایە بەرباس.
هیجری ئەو قوتابییانەی بە سەرمایەی حیزب لە قەڵەم دا و لەسەر پشتیوانی و هاوكاری حیزب لە قوتابییەكان پێداگریی كردەوە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، داوای لە قوتابییان‌كرد هەرچی زیاتر خۆیان پێ‌بگەیەنن، ماندوو بن، هەتا بتوانن لە داهاتوودا رۆڵی شیاو و پێگەی شیاوی خۆیان لە خزمەت بە نەتەوەكەیاندا بە دەست بێنن.
لەو کۆبوونەوەدا قوتابییەكان پرسیارەکانی خۆیان ئاراستەی سكرتیری گشتیی حیزب كرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درانەوە.