"قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی "قودسـ"ـی سپاسی پاسداران که زیاتر له ١٠ ساڵ سه‌رپه‌رەستیی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی عێراقی ده‌كرد میراتەکەی تەنیا هەناردەکردنی تێرۆریزم بووە.
ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران کاتی خۆی كۆمه‌ڵێک گرووپی میلیشیایی له‌نێو عێراقدا دروست كرد بۆ پەرەپێدان به سیاسه‌ته‌كانی تاران له‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه بوون به دێوه‌زمه‌یه‌ک بۆ خەڵكی عێراق.
هەوڵەکانی ئەو کاربەدەستە نیزامییەی ڕێژیمی ئێران بۆ بەهێزکردنی هێڵی شیعە بوو و له‌و پێناوه‌دا شه‌ڕی تایفی هه‌ڵگیرساند و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی كوژران و ئاواره‌بوونی خەڵكێکی زۆر.
لە عێراقدا ٦٠٣ سه‌ربازی ئامریکایی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كوژراون.
میراتی زیاتر له ١٠ ساڵ ڕێكخستنی ڕێژیمی ئێران و "قاسم سلێمانی" بۆ عێراق بووه به ده‌وڵه‌تێكی گه‌نده‌ڵ كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێک میلیشیای سه‌ره‌ڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و ئەو وڵاتە نوقمی قەیرانی سیاسی و ئابووریی بووە.