کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات سەردانی پارلمانی ئوتریشی کرد

13:53 - 26 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لەگەڵ ئەندام پارلمانی سەربە فراکسیۆنی پارتی سوسیال دێموکرات لە پارلمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'هیوا بەهرامی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی رەشەمە سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ \'\'کریستینه مووتۆنێن\'\'، ئەندام پارلمانی سەربه فراکسیۆنی پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش و ئەندامی کومیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پارلمان دیداری کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا چەندین بابەتی پێوەندیدار به ئێران و کوردستان، لەوانه سیاسەتی دەرەوەی و ناوخۆی دەوڵەتی رۆحانی، سیاسەتەکانی رێژیم له ئاست نەتەوه بن دە‌ستەکانی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد به تایبەتی، پرسی مافی مرۆڤ له کوردستان و ئێران و چەند بابەتی دیکەی ناوچەکه باسیان لێوه کرا.