کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمێکی حیزبی کۆمۆنیستی فەڕانسە بەشداریی کرد

17:10 - 29 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: خۆسرەوعەبدوڵڵاهی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی کۆمۆنیست لەجێژنی رۆژنامەی هۆمانیتە لە چاپەمەنییەکانی ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتەدا بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، رێوڕەسمی جێژنی رۆژنامەی هۆمانیتە (humanite)، رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە لە رێکەوتی ٢١ هەتا ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە پارکی کورنوف هەڵکەوتوو لە شاری پاریس بەڕێوەچوو و خۆسرەوعەبدوڵڵاهی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات و نوێنەری ئەو حیزبە لە فەڕانسه، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی کۆمۆنیست لەو رێوڕەسمەدا بەشداری کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو رێوەڕەسمەدا لەگەڵ چەندین کەس لە نوێنەری حیزبەکان، لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان چاوپێکەوتنی کرد.

حیزب کۆمۆنیستی عێراق، حیزب کۆمۆنیستی ئاڵمان، حیزبی کۆمۆنیستی بڵژیک، حیزبی کۆمۆنیستی چین، رێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین(ساف)، بزووتنەوەی فەڕانسەوی دژی رەگەزپەرستی و دوستی نێوان گەڵان و بزووتنەوەی ئاشتی فەڕانسە لەو حیزب و لایەنە بوون کە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ساڵانەی هۆمانیتە و سەردانی وتاقەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵیان کرد.