کوردستان میدیا: بەرپرسی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی فینلاند بۆ دووهەمین جار چاوی بە سکرتێری ژنانی یوو ئێن لەو وڵاتەدا کەوت.
بەپێێ راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، شەهین بەهمەن سوڵتانی بەرپرسی بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی لە شاری تامپێریی فینلاند لەگەڵ ماریا نارۆما سکرتێری گشتیی ژنانی یوو ئێن لە فینلاند کۆبووەوە.
بەرپرسی یەکیەتیی ژنان چەند باسێکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند هێنایە ئاراوە.
سکرتێری ژنانی یوو ئێنیش تێبینی و پێشنیارەکانی خۆی لەمەڕ باشتر بەڕێوەچوونی کار و چالاکیی یەکیەتیی ژنان لە فینلاند باس کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریی زیاتر دەربڕی.
لەم دوو مانگەی رابردوودا ئەمە دووهەمین جارە بەرپرسی یەکیەتیی ژنان لەگەڵ سکرتێری ژنانی یووئێن کۆ دەبێتەوە.