کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنەکانی بەڕێز مستەفا هیجری لەگەڵ لێپرسراوانی بریتانیا بەردەوامە/ چاوپێکەتن لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا

14:10 - 26 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب لە هاودیتنەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی بریتانیا، باسی کوژرانی کۆڵبەرانی کورد و گیرانی چالاکانی کوردی لە کوردستانی ئێران بەبەردەوامی هێناوەتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەندینی لۆردی سەربە حیزبی کاری بریتانیا کۆبۆوە.
لەم دیدارەدا سیاسەتە گشتییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بارودۆخی ئێستای نەتەوەکانی ئێران، بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران و کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆسەر خەڵک و هەروەها کوژرانی کۆڵبەرانی لەگەڵ ئەم لۆردانە تاوتوێ کرا.
لە دیدارێکی دیکەدا بەڕێز هیجری، بە فەرمی سەردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری لەندەنی کرد و لەگەڵ بەرپرسی بەشی سیاسەتی دەرەوە ــ ئێران، لەو باڵوێزخانەیەدا کۆبۆوە.
دوایین هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی رێژیمی ئێران، بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران، گاریگەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆسەر خەڵک و رێژیمی ئێران، بارودۆخی ئیستای ئوپۆزسیۆنی ئێران بەگشتی و ئوپۆزسیۆنی کورد بەتایبەتی و رۆڵی ئێران لە سووریە، تەوەری سەرەکیی باس و بابەتەکانی ئەم هاودیتنە بوون.
لەم دانیشتنەدا بەڕێز هیجری ئامارێکی لەسەر کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران، قوربانیانی مین و دوایین دەسبەسەر کراوانی کورد لە کوردستانی ئێران، لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پێشکەش بە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بریتانیا کرد.
هەر لە هەمان رۆژدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، لەگەڵ مارک فیزپەتریک بەرپرسی دامەزراوەی نێونەتەوەیی توێژینەوەی ستراتیژیک کۆبۆوە.