حه‌مید ته‌یموری
کتێبی سوئدی ها در ایران (سوێدییه‌کان له‌ئێران) باسی سه‌فه‌ری یه‌که‌م سوێدی به ناوی ئاکسێل ئۆکسن ستێرناس Axel Oxenstiernas له‌ساڵی ١٦١٧ تاکوو سه‌فه‌ری داگ هامهرشۆێڵد Dag Hammarskjöld سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ساڵی 1955 ده‌کا.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن محمد مددی که‌نزیکه‌ی چوار ساڵ له‌و بواره‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه، نووسراوه. هه‌رچه‌ند بێ که‌م و کۆڕیش نیه، بەڵام ئه‌وه‌ش لێرەدا بۆ باس کردن نابێ. باسی سه‌ره‌کی ئه‌م کتێبه سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندی سیاسی و ئابوری و نیزامی، سه‌فه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره سوێدییانه ده‌کا که نێردراون بۆ ئێران و ژاندارمری و پاسگا و شارهبانیهکانی ئێرانیان له شار و شارۆچکه و گونده‌کان له ته‌واوی ئێران‌دا دامه‌زراند و سپای ئێرانیان له بواری نیزامی‌دا دژ بە ئازادیخوازان له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستاندا، به‌هێز کرد. بۆیه‌ده‌ڵێم کوردستان چونکه له‌م کتێبه‌دا باسی دوو له‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌کا که به‌رپرسایه‌تی هێزی ژاندارمیان کردووه و هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر سمایل ئاغای سمکۆ. با بزانین کاری ئه‌م ئه‌فسه‌ره سوێدییانه چی بووه و چی‌یان کردووه و چهندهبوون که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سوێدێکی چکۆله به‌سێ یان چوار ملیۆن که‌سه‌وه یارمه‌تی ئێرانێکی گه‌وره و به‌قه‌وڵی ئێرانیه‌کان به تهمهدونێکی ٢٥٠٠ ساڵهوهداوه.
ئایا به‌ڕاستی ئه‌وە ئێرانه که ده‌ڵێن کورش جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی داناوه و لانکی مرۆڤایه‌تی و تهمهدونه چۆنهکه ده‌سته‌ودامێنی سوێدی چکۆله ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه‌ی ئۆرووپا و لێره‌وه و ئه‌فسه‌ری سوێدی ده‌چن سپایان بۆ پێک دێنن و خۆیان به‌هێز ده‌که‌ن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی تهمهدونێکی دوور و درێژن، هێز و سپایان بؤچییه، کەوابێ پێش ئەوە نەیبووە! ئه‌وه‌ی که له مێژوودا هه‌یه هه‌ر ئه‌وه بووه که ئێران خاوه‌نی ته‌مه‌دون و هیچ جاڕنامه‌یه‌کی کورشیش نه‌بووه و گشتی درووشمی پڕوپووچی ئێرانیه‌کان بووه و ئەم لەخۆبایی بوونە هێشتاش به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی که‌له‌لای ئێرانیه‌کان باوهدرۆ و فرت‌و فێڵ، خۆفرۆشتن، به‌رتیل وه‌رگرتن و کوشتن و ڕه‌شه‌کوژی و ئه‌و کارانه‌ی کهقیزوونهدهستیان بۆ بردووه‌و بهشانازیان زانیوه.
زۆر له‌سه‌ری ناچین و دهڕۆینهسهر باسی کتێبه‌که:
هه‌رچه‌ند له‌پێکهێنانی داموده‌زگای ژاندارمری و شاره‌بانی و هه‌موو پێکهاته‌کانی سه‌رکوت و کوشتن و تۆقاندنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگایه‌وه، وڵاتانی فه‌رانسه، ئینگلیز، ڕووسیه، هۆڵه‌ند، بلژیک، پۆلن و هه‌تا دوایی به‌شداری ئه‌و ده‌زگا داپڵۆسێنهرهبوون، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌بیانووی سیاسی و به‌رژوه‌ندی خۆیان کاره‌کانیان نیوه‌چڵ به‌جێی هێشتووه و ئه‌فسه‌ره سوێدییه‌کان کاره‌که‌یان گه‌یاندووه‌ته ئاکام و ته‌نانه‌ت لهشهڕەکانیشدا به‌شداریان له‌گه‌ڵ هێزی ئیرانیدا کردووه.
بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی ئێران (قاجارەکان) ئه‌فسه‌ری سوێدی هه‌ڵبژاردووه، هۆکاره‌کانی له‌م کتێبه‌دا وه‌ها ده‌ست نیشان کردووه:
١ـ بێ لایه‌نی ده‌وڵه‌تی سوێد له شه‌ڕه‌کانی جیهانیدا.
٢ ـ هه‌بوونی ژاندارمرییهکی کارامه،و خۆگرتوو و به‌دیسیپلین.
٣ـ نه‌بوونی پێشینه‌ی ئیستعماری له‌ئێراندا.
٤ـ هه‌بوونی کارخانه‌ی که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ.
٥ـ ڕق و کینه‌ی سوێدییه‌کان دژی ڕووسه‌کان.
٦ـ پێشکه‌وتنی سوێد له بواری ئابوری و ڕامیاری و نیزامی...
٧ـ پشتیوانی وڵاتی سوێد له‌کێشه‌ی ئیتالیا له‌گه‌ل ئێران له‌سه‌ر داوای نابه‌جێی بازرگانێکی ئیتالیای له‌سه‌رده‌می ناصرالدین شای قاجاردا.
سه‌رهه‌نگ یهلمارشۆن له‌گه‌ڵ ٤٦ ئه‌فسه‌ری سوێدیدا له‌ساڵی ١٩١١ ده‌گه‌نه ئێران و کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی سه‌رهه‌نگ یهڵمارشۆن هه‌ڵده‌بژێرن به‌به‌رپرسی گشتی ژاندارمری له‌ئێراندا. یه‌که‌م کاری یهڵمارشۆن لهژاندارمری پێکهێنانی کابینه(ده‌فته‌ری گشتی)، ته‌دارکات و پێوه‌ندییه‌کان، ژمێریاری، ماڵی وه‌رگێڕان، محاکمه، سزادان، ڕاهێنان و بارهێنانی نیزامی، ته‌ندروستی و به‌یته‌ره، دامپزشکی.
(ل. ٧٨)
له‌ل. ٧٩ی کتێبهکهنووسراوهکهژاندارمری ده‌وڵه‌تی ئێران کهئهفسهرهسوێدییهکان بنیاتیان ناوهلهشهش هه‌نگ پێکهاتووهکهلهم جێگایانهجێگیریان کردوون وه‌ک ولایه‌ته‌کانی فارس، ئه‌راک، ئیسفه‌هان و استرئاباد و هه‌تا دوایی... هه‌ر هه‌نگ یان رژیمانێک پێکهاتووهلهیهکهکانی سواره، پیاده، تۆپخانه‌ی سه‌حرایی، تۆپخانه‌ی کوێستانی، گرووپه‌کانی مسلسلی قورس و گرووپی موزیک و ته‌ندروستی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش یهڵمارشۆن زانکۆی ئه‌فسه‌ری دانا بۆ پێکهێنانی ئه‌فسه‌ر له‌ئێراندا و له‌و کاره‌شی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر له‌و بواره‌شدا ده‌وره‌یه‌کی دامپزشکی له‌نێو ژاندارمریدا پێک هێنا و له‌و بواره‌شدا کادری ده‌رمانی زۆری په‌روه‌رده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دامپزشکانه له‌کاتی نه‌خۆشی و گیروگرفت‌دا، فریای ئه‌سپه‌کانی سپا که‌ون.
له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا مددی ده‌نووسێ که‌ته‌مه‌نی ژاندارمری کهیهڵمارشۆن به‌رپرسی بووه یازده‌ساڵی خایاند و پاشان بهکۆدێتای ڕه‌زاخان ته‌مه‌نی ژاندارمریش کۆتایی هات. به‌ڵام پاش ڕه‌زاخانیش سوێدییه‌کان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت و جارێکی تر ژاندارمریان زیندوو کرده‌وه. یهڵمارشۆن تاکو ساڵی ١٩١٧ له‌ئێران کاری کردووه‌و له‌ساڵی ١٩١٧ دهگهڕێتهوهبۆ سوێد و له‌ساڵی ١٩١٩ له‌ستۆکهۆڵم خۆی ده‌کوژێ. گوایهناوبراو زۆر دژی ڕووس و ئینگلیزه‌کان و لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی ده‌وڵه‌تی ئێران بووە، کهڕووسهکان و به‌ریتانیه‌کان په‌یماننامه‌یه‌ک له‌ساڵی ١٩١٩ دژی ئیران ده‌به‌ستن، ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ش له‌ستۆکهۆڵم خۆی دهکۆژی.
(ل.٨٨)
ئه‌م ئهفسهرهسوێدیانهههندێکیان لایه‌نگری ئینگلیز و ڕووس و فهرانسهبوون و هه‌ندێکیشیان دژی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و لایه‌نگری ئاڵمان و نازییه‌کان بوون. بۆ نموونهسهرههنگ ئیدواڵ یه‌کێک له‌و ئهفسهرانهبووه که زۆر تووندڕه‌و و دژی ڕووس و ئینگلیزه‌کان و لایه‌نگری نازی ئاڵمان بووه. هه‌رجۆرێک بێ ڕووسه‌کان و ئینگلیزه‌کان ده‌وڵه‌تی ئێرانیان ناچار کرد کهسهرههنگ ئێدواڵ که‌به‌رپرسی گشتی ژاندارمری ئێران بوو، ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه و ئێران به‌جێ بهێڵێ و ئه‌و کاره‌شیان پێی کرد. کۆلۆنل ئێدوارد له‌٢٩ی ژانویه‌ی ساڵی ١٩١٦دا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی له‌تاران به‌ره‌و سوێد که‌وته‌ڕێ. سه‌فه‌ره‌که‌شی وه‌ها بووهکهبهئهسپ بێتهڕووسیه و ئینجا له‌وێشه‌وه‌بۆ سوێد. کهدهگاتهشاری قه‌زوێن که‌ئه‌و کاتهبهدهستی هێزی ڕووسیه‌کان بووه، سه‌رهه‌نگ ئێدوارد و ژنه‌که‌ی ده‌گرن و له‌به‌ندیخانه‌ی ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌تی ئێران به‌م ماجرایهدهزانێ و له‌مانگی ٣ی فیوریه‌ی ساڵی ١٩١٦دا سه‌رهه‌نگ و ژنه‌که‌ی ئازاد ده‌که‌ن و به‌ره‌و سوێد ڕه‌وانه‌ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌م ئهفسهرهسوێدییانهزۆر جار کاری سیخوریان کردووه‌و زانیاری زۆریان له‌سه‌ر داموده‌زگای ژاندارمری و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش به‌وڵاتانی ئاڵمان، ئینگلیز، ڕووسیهو ئامریکا داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش زۆر جار بازرگانیان کردووه و زۆر فه‌رش و شتومه‌کی کۆن و عهتیقهیان له‌ئێران ده‌رباز کردووه‌بۆ سوێد و لێره‌ش به‌نرخێکی زۆر بە وڵاتانی تریان فرۆشتووە. جگه‌له‌مانه‌ش چه‌ند ئه‌فسه‌رێکیان له‌شه‌ڕه‌کانی نێوخۆی ئێران‌دا که‌به‌شداریان کردووهکوژراون و گۆڕەکانیشیان هه‌ر لهئێراندان. یان بۆ نموونهمهیجور یان سه‌رگورد شیلاندر تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و سه‌رئه‌نجام شێت بووه‌و دواتر له‌ڕێگای قه‌سری شیرنهوهدهینێرن بۆ به‌غدا به‌شکم باش بێتهوهکهچی ئاکامی نابێ و هه‌ر به‌و دهردهوهدهچێ. ته‌نانه‌ت شازادەی سوێد به‌ناوی کێنت لوون هۆپت له‌ناوچه‌ی کوره له‌ده‌وروبه‌ری ساوه‌و زهرهنددا له‌شه‌ڕا له‌گه‌ڵ عباس دا‌غ دا‌غ آبادی و شجاع لشکری کوژراوه‌و جنازهکهیان بۆ سوێد به‌ڕێ کردووه‌ته‌وه.
(ل. ١٦١ و ١٦٢)
یه‌کێکی تر له‌و ئهفسهرهسوێدییانهکهزۆر جنایه‌تکار و مرۆڤ کوژ بووهناوی نیلس دۆمارهبووه و پله‌ی مهیجور یان سه‌رگوردی هه‌بووه. ئه‌م دۆمارهبهخۆی و هیزەکەیەوە ده‌نیردرێن بۆ بروجرد که‌له‌وێ خه‌ڵک دژی زڵم و زۆری ژاندارمری ڕاپه‌ڕی بوون. ئه‌م دۆمارهیهدهگاتهئهوێ ده‌ست ده‌کا به‌کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی گوندی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌ڕوا بۆ لوڕستان. خه‌ڵکی لهلوڕستان دژی هیزی حکومه‌ت وهزاڵهدێن و ڕاده‌په‌ڕن.
خه‌ڵکی گوندی حاجی ئاوای لوڕستان پاسگای گوندهکهدهگرن و حه‌وت ژاندارم که‌ته‌سلیمی خه‌ڵکی نابن، ده‌کوژرێن. له‌و کاته‌شدا ئه‌فسه‌ری سوێدی مهیجور دۆمارهبهژاندارمهکانی ده‌ڕوا بۆ ئه‌و گونده‌و هێرش ده‌کاته‌سه‌ر گونده‌که، له‌و گونده٣٤ که‌س ژن و منداڵ و پیر ده‌ستگیر ده‌کا و له‌ده‌ره‌وی گوندهکهههموویان گولله‌باران ده‌کا و ئینجا دۆمارهدهست ده‌کا به‌قسه‌کردن بۆ هیزه‌که‌ی و ده‌ڵێ ده‌زانم ئهمهجنایهتهو قه‌ره‌بوو ناکرێتهوهبهڵام له‌باتی ئه‌و حه‌وت ژاندارمهکهکوژراون ئه‌م جینایهتهدهخوڵقێنم. پاش ئهوهدۆمارهبهرهو شاری نه‌هاوند ده‌ڕوا که‌ئه‌و شارهبهدهستی هێزی ڕووسیهوهبووهو ژاندارمری هێزی ڕووسیهدهست ده‌که‌ن به‌شه‌ڕ و دۆمارهتێکدهشکێ و به‌ره‌و شاری کرماشان هه‌ڵدێ، هه‌رچه‌ند ئه‌م دۆمارهیهلایهنگری سه‌رسه‌ختی نازی ئاڵمانی بووه. پاس تێکشکانی له‌شاری نه‌هاوه‌ند، ده‌وڵه‌تی ئێران حه‌وت ئه‌فسه‌ری سوێدی له‌ئێران له‌مانگی ١٠ ئاوریلی ساڵی ١٩١٦دا ده‌رده‌کا که‌یه‌کێکیان ئه‌م دۆمارهیهبووهو له‌ڕێگای بهغداوهدهچێتهبهرلین و له‌نێو سپای نازیدا خه‌ریکی خزمه‌ت ده‌بێ و خوێنی ئه‌و ٣٤ که‌سه‌ش هه‌روا ناحه‌ق رژاو که‌سیش ئاوڕی لیی نهدانەوە.
له‌لاپه‌ڕه‌ی ١٣٨ی ئه‌م کتێبه‌دا جاریکی تر باسی شه‌ڕی لوڕستان ده‌کا. له‌دریژه‌ی باسه‌که‌ی محمد مددی ده‌نووسێ: ستوان یه‌که‌م کارڵسون (که‌یه‌کێک لهئهفسهرهسوێدیهکانه) لهههنگی ژاندارمری لوڕستاندا خزمه‌تی ده‌کرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لهژاندارم و هاوکاره‌کانی، له‌ڕێکه‌وتی یه‌کشه‌ممه‌٢٢ی ئوتی ساڵی ١٩١٥ هێرشکه‌رانی تایفهشۆڕشگیڕهکانی لوڕستان (بیرانوند، دیکوند، پاپی، سگوند، شێخه‌و مه‌ردان) هه‌نگی ژاندارمریان غافلگیر کرد و هێرشیان کرده‌سه‌ریان. له‌م هێرشه‌دا ستوان یه‌که‌م کارڵسون له‌گه‌ڵ ژاندارمه‌کانی هاوکاری کوژران که‌کۆی ئه‌و کوژراوانهدهگاته٢٧ که‌س و هه‌موو هه‌نگ و پاسگا و داموده‌زگای ژاندارمریان تیک شکان و لە نێویان بردووە.
له‌لاپه‌ڕی ١٥٥ی کتێبی سوێدییه‌کان له‌ئێران باسی دوو ئه‌فسه‌ری سوێدی ده‌کا کهچوونهتهشاری مهاباد و له‌گه‌ڵ سمایل ئاغای سمکۆ شه‌ڕیان کردووه‌و له‌کوردستان ده‌ستیان له‌هیچ کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانە نه‌پاراستووه‌و خه‌ڵکی کوردیان به‌کۆمه‌ڵ کوشتووه. له‌ل.١٥٦ ی کتێبهکهنووسراوه: سه‌رهه‌نگ لۆمبێری له‌گه‌ڵ جێگره‌که‌ی سه‌رگورد لارشۆن دهگهنهئازهربایجان و پاش ماوه‌یه‌ک پشوودان و ڕێک و پێک کردنی سپاکه‌ی بهشهمهنهفهر به‌ره‌و شهرهفخانهدهڕوا و له‌وێ له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رداری عه‌شایری قه‌ره‌داغی که‌پیاوی ده‌وڵه‌ت بوون به‌ره‌و خۆی ده‌ڕۆن و له‌وێ له‌گه‌ڵ هێزی قه‌ره‌داغی چه‌ند زه‌ربه‌ی کاریگه‌ر له‌هێزی سمکۆ ده‌ده‌ن و دهبێتهجێگای شانازی بۆ ده‌وڵه‌ت و ئازه‌ربایجانیه‌کانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت.
مددی له‌درێژه‌ی باسه‌که‌ی ده‌نووسێ کهسمکۆ له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هێزه‌که‌ی سه‌ریه‌ک خسته‌وه و ده‌ستی کرد به‌هێرش کردن. هێزی ژاندارمری به‌به‌رپرسایه‌تی سه‌رهه‌نگ لۆمبێری له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رداری عه‌شایری قه‌ره‌داغی له‌گه‌ڵ هێزی سمکۆ کهوتنهوهشهڕ و له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌رداری عه‌شایری قه‌ره‌داغی کوژراو و هێزی ژاندارمری به‌سه‌رپه‌ره‌ستی سه‌رهه‌نگ لۆمبێری و جیگره‌که‌ی سه‌رگورد لاشون تێکشکان و هه‌ڵهاتن به‌ره‌و شهرهفخانهو ته‌رمی قه‌ره‌داغیش ڕۆژێک به‌ده‌ستی هێزی سمکۆوهبوو. ئینجا هێزی سمکۆ دوای ژاندارمری که‌وتن و هه‌موو هێزی ژاندارمریان تێکشکان. پاش ئه‌م شکستهپارێزگای ئازه‌ربایجان (مخبر السلطنههدایت) سه‌رهه‌نگ لۆمبێری و لاشونی بۆ ته‌ورێز بانگهێشت کرد. نووسه‌ر ده‌نووسێ له‌و کاته‌ی کهلۆمبێری و لاشون له‌ته‌ورێز سه‌رگه‌ردان بوون، گرووپێک له‌ئه‌فسه‌رانی ژاندارمری جیگیر لهشهرهفخانهبهسهرکردایهتی ابوالقاسم لاهوتی کۆدێتایان کردووه و لۆمبێری و لاشون ده‌گرن و لهبهندیخانهیان ده‌که‌ن. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی کورت ئازاد ده‌کرێن و به‌ره‌و تاران ده‌ڕۆنه‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی کورت به‌هۆی ئه‌و تێکشکانه‌ی له‌لایه‌ن سمکۆوهلهئێران ده‌ر ده‌کرێن و به‌ره‌و سوێد ده‌ڕۆنه‌وه.
که‌سێکی سوێدی تر که‌جێگای سهرنجهلهم کتێبه‌دا ناوی فۆکل کلۆیه. پیشه‌ی ناوبراو له‌سوێددا شۆفیری ئاگرکوژێنه‌وه، آتشفشانی یان فراکەوتن بووه، کهدهگاتهئێران پله‌ی سه‌رگوردی وه‌رده‌گرێ و دهبیتهبهرپرسی شاره‌وانی قه‌زوێن. فۆکل کلۆ به‌نه‌زانینی خۆی تووشی زۆر کاری ناشایست ده‌بێ و دهیگهڕێننهوهبۆ تاران و ئینجا لهوێشهوهدهینێرن بۆ ته‌ورێز. لهتهورێزیش ده‌ست دهکاتهگرتنی خه‌ڵک و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئازادیخوازان ده‌دا. پاشان له‌لایه‌ن خهڵکهوهدهردهکرێ و به‌ره‌و تاران ده‌ڕۆنه‌وه و ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی ١٣٠٢ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی سوێدی ئیران به‌جێ دێڵن و به‌ره‌و سوێد دەگەڕێنهوه.
شتێکی تر که‌له‌م کتێبه‌دا به‌وردی باسی لێوهکراوە و منیش به‌کورتی ده‌یگێڕمه‌وه، سه‌فه‌ری شازاده‌ی سوێد (گۆستاڤ ئادۆلفGustav Adolf ) که‌له‌و کاته‌دا ته‌مه‌نی ٥٢ ساڵ بووه‌له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی پرینس (لوویزLouise) و کچه‌که‌یان (ئینگریدIngrid) و کوڕه‌که‌یان (به‌رتیلBertil) له‌١٣ی سێپتامبری ساڵی ١٩٣٤ لهستۆکهۆڵمهوهبهکهشتی ڤاسالاندVasaland) به‌ره‌و یونان ده‌که‌ونه‌ڕێ و لهوێشهوهبهڕێگای سالونیک بهشهمهنهفهر به‌ره‌و تورکیهدهڕۆن و لهتورکیهشهوهبهکوردستانی سوریه‌دا به‌ره‌و شاری حه‌له‌ب و ئینجا به‌ره‌و به‌غدا ده‌که‌ونه‌ڕێ و پاش چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌له‌ک غازی له‌به‌غدا به‌ره‌و کوردستان له‌شاری خانه‌قین و له‌شارۆچکه‌ی خه‌سره‌وی ئێرانیه‌کان پێشوازییان لێده‌که‌ن و پاشان به‌ماشینی ڤۆڵڤۆی سوێدی به‌ره‌و قه‌سری شیرین و سه‌رپێڵی زه‌هاو و کرن، کرند و له‌شاری شاه‌آباد ڕاده‌وه‌ستن بۆ نان خواردن، ئینجا لهوێشهوهبهرهو شاری کرماشان. له‌کرماشان پێشوازییان لێده‌کرێ و بنه‌ماڵه‌ی شازادهگۆستاڤ ده‌ڕۆن بۆ سهیریئاسهواری تاقۆسان، لەوێشەوە به‌ره‌و کرماشان ده‌ڕۆن لهفهرمانداری کرماشان پێشوازییان لێده‌کرێ. سه‌رئه‌نجام ده‌که‌ونه‌ڕێ به‌ره‌و شاری هه‌مه‌دان و قه‌زوێن له‌ڕێکه‌وتی ١١ی مانگی آبانی ساڵی ١٣١٣ی هه‌تاوی دهگهنهشاری تاران.
بنه‌ماڵه‌ی شازادهگۆستاڤ نزیکه‌ی ١٩ ڕۆژ له‌ئێران ده‌مێننه‌وه و ئینجا له‌ڕێگای خه‌سره‌وی و خانه‌قینەوە دهگهڕێنهوهبهغدا و لهوێشهوهدەچنەوە بهرهئورووپا. هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی پاشای سوێد بهکوردستانادا ئه‌و هه‌موو گهشتهیانهکردووهبهڵام بهداخهوهتاکوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وشه‌یه‌کیان له‌سه‌ر کورد نه‌درکاندووه‌و ده‌بێ ئه‌و وێنهمێژوویانهلهئاڵبومی شاهانه‌دا پاراستراو بێ. هیوادارین که‌سانێک بتوانن ئه‌و وێنهمێژوویانهبهدهست بینن یان بنه‌ماڵه‌ی گۆستاڤ ئه‌و وێنانهبخهنهبهردهستی کوردان که‌له‌ساڵانی ١٩٣٤دا ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی پاشای سوێده، کوردستانیان چۆن بینیوه.
ئایا به‌ڕاستی ئێرانی خاوه‌ن شارستانی و مێژینه‌ی ٢٥٠٠ ساڵه‌و خاوه‌نی پاشای وه‌کو کورش که‌گوایا دانه‌ری جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بووه، کهههمووشی درۆ فشقیاتی ئێرانیهکانهبۆ خۆیان دایان تاشیوهئهوهبووهکهشۆفێری ئاگرکوژێنه‌وه‌ی سوێدی بیت و وڵاتیان بۆ به‌ڕێوە به‌رێ و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تدارییان فێر کا؟ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز به‌جێ دێڵم. ئهمهپۆختهیهک له‌و کتێبهبوو کهخستمهبهردهستی خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە