کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیوادارم به ئەنقەست نەبێ

21:38 - 26 بەفرانبار 2715

تەیموور مستەفایی

له درێژەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و،گەرم کردنی بازاڕی هەڵبژاردنه ساختەکانی ئاخونده کان،بوارەکانی جیاوازی ئایینی،جیاوازی نەتەوەیی وتەنانەت جیاوازی ئێل وعەشیره و.....وەکوو تەرفەند بەکاردینێ، و یەکێک لەو پیلانانه که رێژیم بۆگەرم کردنی بازاڕی هه ڵبژاردنی شارەکانی پارێزگای ورمێ به کاردێنێ که لەو شارانه دا کورد و تورکی تێدا ده ژین وهەر دوو نەتەوه، وەک یەک له لایه ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی یەوه حاشا له مافەکانیان دەکرێ ،تەنانەت جاروباریش له لایەن میدیا فەرمیەکانی نزیک له دەسەڵاته وه سووکایەتیان پێ دەکرێ که نموونه لەم بارەوه یەکجار زۆر و بەرچاون.

ئەوەی منی هێنایه سەر ئەو باوەڕه که ئەم بابەته شی بکەمەوه ،ئەوەیه که به داخەوه ژمارەیەک له کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیریش له هه ردوو نەتەوەی کورد و تورک له نووسین یاخۆ وتووێژەکانیان لەگەڵ کاناڵەکانی راگەیاندن، باس لەڵبژاردنه شانۆییەکانی ریژیم دەکه ن ئیستدلال دەهێنێنەوە که گۆیا بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنه دا ئەرکێکی نیشتمانی و ڕیفراندومێکه بۆ ئەوه ی چارنووسی ناوچەکه ی پێ روون بکرێتەوه، ئەم کەسانه پێیان وایه له ئەگەری چوونی چەند به ناو نوێنه ری زیاتر بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی چارەنووسی کوردی بوون یانه بوونی سیمای ئە م پارێزگایه پێ روون دەکرێته وه ئه م بیروبۆچوونه لێکدانه وەیەکی به ته واوی هەڵەیه، لەم هه ڵبژاردنه دا نەک چاره نووسی ئه و ناوچەیه پێ روون ناکرێته وه به ڵکوو ئاو ده ڕژێنیته ئاشی کۆماری ئیسلامی یه وه و له ئەنجامدا به داخه وه پیلانێکی ڕێژیمی بۆ گه رم کردنی بازاڕی هه ڵبژاردنه شانۆییەکەی پێ جێبەجێ دەکرێ.

ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ئه و ناوچانه که دوو نەتەوه ی جیاوازیان تێدا ده ژی له کاتێک دا دەتوانین به ڕێوەی ببەین که ڕێژیمێکی دیمۆکراتیک به سەر وڵات دا حاکم بێ وسازوکاری تایبه ت به ڕیفراندۆم به تەواوی ئاماده بێ، نەک له هەڵبژاردنێکی ساخته به چاوەدێری نوێنەرانی شۆرای نیگابان و باقی ئۆرگانه سەرکوت کەرەکانی پەیوندیەدار بەو هەڵبژاردنه شانۆیی یانەوه.

ئەوەی دەمهه‌وێ تیشکی بخەمه سه‌ر ئه وەیه که هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و دڵسۆزانی گه‌ل دەبێ هه وڵ بده ن که دژایەتی کردنی رۆڵەکانی نەتەوەیی کورد و تورک لەگه‌ڵ یەکتری که‌م بکەنه وه و زۆرتر زەمینەی هاوکاری رۆڵەکانی ئەم دوو نەتەوه بۆ دژایەتی کردنی حاکمانی ستەمکار و ماف زەوتکەریان بەهێزبکەن.

یەکێک لەو کارانه که ڕۆڵەکانی هه ردوو نەته وه دەتوانن پێکه وه و به وریاییه وه کاری بۆ بکه ن بایکوت کردنی هه ڵبژاردنه ساختەیەکانی کۆماری ئیسلامی وتەنیا هێشتنەوه یه تی له بەر ئەوی ئه م هه ڵبژاردنانەی رێژیم کەمترین پێوەری هەڵبژاردنی ئازادی تێدا رەچاو نەکراوه هەر بۆیه و تەنیا ئەوانەی تێدا سەر دەکەون که زۆرتر نوێنەرایەتی رێژیم ده که ن تاخه ڵکی ئەو ناوچانه، لێرە وه ئه رکی سەرشانی رۆڵه تێکۆشەرەکانی هەردوو نە ته وەی سته م لێکراوه ،که شان به شانی یەکتر و چالاکانه، به وشیارکردنه وەی خه ڵک هه وڵ بدەن سندووقەکانی ئاماده کراو بۆ هەڵبژاردنه ساختەکەی ڕێژیم به بەتاڵی به کۆڵیاندا بدرێتەوه و نایەکی گه وره و ماناداریان پی بگوترێ و بیروڕای گشتی لەوه تێ بگەیەنن که ئەم ڕێژیمه ستەمکاره له نێو گه لانی سته م لێکراوی ئێراندا کەمترین پێگەی نییه.

له کۆتایی ئەم بابەته دا، هیوادارم ئەو بۆچوونه که ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لەم ناوچانه به ریفراندۆم لێکدەدەنەوه، هەڵەیەکی به ئەنقەست نەبێ، چوون ئەم لێکدانەوەیه هیچ خزمەتێک به داهاتووی هەردوو نەتەوه ناکا چوون پێم وایه ئەم دوو نەته وه مەحکوومن به پێکەوه ژیان و پێویسته هەر له ئیستاوه هاوکاربن بۆ بەدیهێنانی ئاواته له مێژینەکانیان که گەیشتن به دیمۆکراسی ومافی نەتەوەییه و له کۆتاییدا ئەوەش بخه مەڕوو که ئەم جۆره لێکدانەوانه هیچ خزمەتێک به ئامانجەکانی گەلی کورد ناکات.