کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەرێمی کوردستان هەناردە کردنی نەوت بۆ دەرەوە رادەگرێت

19:18 - 5 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: راوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارە جیهانییەکان بە هۆی نەدانی پارەی کۆمپانیاکان لەلایەن حکوومەتی بەغداوە، رادەگیرێت.
عەلی حوسێن بەلوو وتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە کە پارەی کۆمپانیاکانی بەرمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بدات.
هەواڵدەریی ئاسوشێتێد پرێس لە زاری عەلی حوسێن بەلووە بڵاوی کردەوە، ئەو پارەیەی کە پێویستە حکوومەتی بەغدا بیدات بە کۆمپانیاکان بڕەکەی ٨٤٨ میلیۆن دینارە.
پێشتریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک هەناردە کردنی نەوتی بۆ بازارەکانی جیهان راگرت.
ئەو کات رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکرا.
لە حاڵی حازردا رۆژانە زیاتر لە ١٨٠ هەزار بەمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت.