کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کوردی ئیلامی توانیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت

16:44 - 12 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: وێنەگرێکی خەڵکی دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام توانیی لە فێستیڤاڵی جێهانی وێنەی خەیامدا سەرکەوتن بەدەست بێنێ.
مەنووچێهر تەتەری وێنەگری خەڵکی دەڕەشار لە شاری نیشابوور لە نێوان وێنەگرانی ٨٦ وڵاتی جیهاندا توانیی ١٠ نەفەری یەکەم بێت.
لێژنەی هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەکە لە نێوان ١٣٠ هەزار وێنەدا، بەرهەمی مەنووچێهر تەتەرییان لەژێر ناوی زستان هەڵبژارد.
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە، ئەو هونەرمەندە کوردە هەتا ئێستا چەندین جار لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداریی کردووە.