کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاری کەرکووک: هەوڵ بۆ تۆمار کردنی قەڵای کەرکووک وەکوو ئاسەوارێکی جیهانی دەدەین

18:58 - 27 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: پاش پێداگریی یۆنیسکۆ لەمەڕ گرینگی دان بە قەڵایی مێژوویی ئەو شارە، ئیدارەی شاری کەرکووک لە هەوڵی تۆمار کردنی ئەو قەڵایە لە نێو ئاسەوارە جیهانییەکان دایە.
ماڵپەڕی رووداو بڵاوی کردەوە،حەسەن تۆران بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک داوای نۆژەن کردنەوەی قەلای کەرکووکی کردووە هەتا بتوانێت داخوازیی خۆی لەمەڕ تۆمار کردنی وەکوو ئاسەوارێکی مێژوویی جیهان بخاتە روو.
قەڵای مێژوویی کەرکووک پێشتر چەندین جار لەلایەن رێژیمی بەعسەوە بەرەوڕووی کاولکاری ببۆوە و لەمەڕ تۆمار کردنی لە رێکخراوی یۆنیسکۆ و پاراستنی وەکوو ئاسەواریکی جیهانی، پێویستیی بە نۆژەن کردنەوە هەیە.
قەڵای کەرکووک لە ناوەندی ئەو شارە هەڵکەوتووە و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ پێش سەردەمی گۆتییەکان دەگەڕێتەوە کە بە قەلای شیلواخۆ (رۆڵەکانی شیلوا) ناوبانگی دەرکردبوو.