کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلەی یەکەم و دووهەم بۆ دوو وێنەگری کورد لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا

19:19 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: دوو وێنەگری کورد، بەجیا لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا، پلەی یەکەم و دووهەمیان بە دەست هێنا.
ئەنجومەنی وێنەگرانی کرماشان رایگەیاند، موحسین رەشیدی وێنەگری کرماشانی و ئەندامی ئەنجومەنی وێنەگرانی کرماشان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنە کەلە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و میداڵیای زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
وێنەگرێکی دیکەی کرماشان بەناوی عەلی‌ڕەزا قەمەری، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنە لە وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووەی عەرەبی بەشداریی کرد و توانیی پلەی دووهەمی ئەو فێستیڤاڵە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
3147.jpg
موحسین رەشیدی ــ وێنەگری لاوی کرماشانی


ئەنجومەنی وێنەگرانی کرماشان یەکێک لە چالاکترین ئەنجومەنەکانی وێنەگریی پارێزگای کرماشانە و دوو حەفتە جارێک لەمەڕ تاوتوێی بەرهەمی وێنەگرانی ئەندامانی ئەنجومەنەکە، دانیشتن دەکات.