کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

18:39 - 16 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز محەممەد فەرەج بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەڕێز مستەفا هیجری پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو کرد.

زۆر بەڕێز کاک محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج
ئەمیندار گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
وێڕای سڵاو ‌و حورمەت


بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شەشەمین کۆنگرەی حیزبەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئێوە ‌و لە رێگای ئێوەشەوە پێشکەش بە هەموو ئەندامانی رێبەرایەتی هەڵبژێردراو لەو کۆنگرەیە دەکەین.
هیواخوازین یەکگرتوو لەژێر رێنوێنی ‌و بەڕێوەبەریی جەنابتاندا هەروا چالاک بێ‌ لە بواری پرسی نەتەوەیی ‌و میانەڕەوی سیاسی کە هەتا ئێستا رێبازی پەسندکراوی یەکگرتووی ئیسلامی بووە. ئاواتمان سەرکەوتنتانە لەو ئەرکە گرینگە ‌و لەم کاتە هەستیارەی کە بەسەر کوردستاندا تێپەڕ دەبێ‌.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
١٦ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی
٥ی مەی ٢٠١٢ی زایینی