کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتیی حیزب بە بۆنەی جێژنی قوربان

12:41 - 4 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی پێشكەش بە هەموو موسوڵمانان بەتایبەت موسوڵمانەكانی‌ كوردستانی ئێران كرد.

دەقی پەیامەكە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆزەوە،‌ پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانان بەتایبەت خوشك‌ و برا موسوڵمانەكانمان لە كوردستانی ئێران دەكەم.

هەرچەند بەداخەوە لە ژێر سایەی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ خۆشی‌یەك بۆ خەڵك نەماوەتەوە بەو حاڵەش هیواخوازم رۆژانی جێژن بۆ هەموو لایەك بە خۆشی تێپەڕ بێ‌.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری
خەزەڵوەری‌ ١٣٩١ی‌ هەتاوی‌