کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەبۆنەی ساڵرۆژی تیرۆری میکۆنووس لە شاری شنۆ

18:15 - 30 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی پووستێر و نووسینی دروشم لە شاری شنۆ، یادی شەهیدانی تیرۆری میکۆنووسیان بەرزراگرت و بۆ جارێکی‌تر تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێبوارانی ڕیگای شەهیدان و رێڕەوانی رێبازی دێموکرات لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری شنۆ بە بەڕیوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، لە ٢٢ـەمین ساڵیادی تیرۆری میکۆنووسدا یادی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕییانییان بەرز راگرت و نەفرەتیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران کرد.
دەوروبەری مزگەوتی فارۆق، مزگەوتی جامیعه، فەلەکەی هەڵەبجە، شاکرئاوا، سەیداوێ، مزگەوتی مەلاحەسەن، مزگەوتی شارەک، پارکی شێخ عەبدولعەزیز، پارکی شارەک، قەبری شەهیدان، دەوروبەری قوتابخانەکانی حاجرە سولیان، فەرهەنگ، دانیش و قوتابخانەی بەنێو سەعید ئیمامی، پارکی قەڵاتۆکان، گوندەکانی سینگان، تاچین‌ئاوێ، نەرزیوە، خانلەر، ئاڵیاوێ و چەپەرئاوێ و هەروەها شارەدێی نەڵۆس ئەو شوێنانەی شاری شنۆن کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.