کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی رەبەت و بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەشەمە لە بەرەبەری ساڵی نوێ، تراکت و پووستێری نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.
لە رێوڕەسمێکدا بە مەبەستی پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ کوردی کە نزیک بە ١٠ هەزار هاووڵاتیی کورد لە شوێنێک بەناوی \'\'خری دوو هەزا\'\' لە ناوچەی رەبەتی سەردەشت کۆببوونەوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تراکت و پووستێری پێوەندیدار بە پیرۆزبایی ساڵی نوێیان بڵاو کردەوە.
پێشتریش لە شاری بانە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب تراکت، پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلات، سیدی بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب بڵاو کردبووەوە ئاڵای شینی ئاسمانی و ئاڵای کوردستانیان هەڵکردبوو.