کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی خوێندکاری دەسبەسەر کراوی کورد، مانی لە خواردن گرت

20:20 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: چالاکێکی خوێندکاری دەسبەسەرکراوی کورد بە هۆی ناڕوونیی دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناسر ناسری کوڕی جەعفەر خەڵکی شاری مەهاباد ماوەیەک لەمەوبەر بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو کە ماوەیەک بە دانانی وەسیقە ئازاد کرا.
چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە شاری مەهاباد چوونەتە زانکۆ و ناسریان لەکاتی جەلەسەی تاقیکاریدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
ئەو چالاکە خوێندکارییە دوای سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر و رەوانەی زیندانی شاری مەهاباد کراوە.
ئەو هاووڵاتییە بەهۆی ناڕوونی چارەنووس و زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی مانی لە خواردن گرتووە.