كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو چالاكیانە لەشارەكانی ئیلام و پاوە بەڕێوە چووە و لەو شارانە تراكت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ بڵاو كراوەتەوە.
ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب و گەل لەشاری ئیلام بە نووسینی دروشم و بڵاوكردنەوەی تراكت و پوستێری تایبەت بەم رۆژەوە بەرەو پیری ٢٥ی گەلاوێژ چوون و بە شێوەیەكی بەربڵاو چالاكیان ئەنجام داوە.
ئەو شوێنانەی چالاكیی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: چوارڕێیانی بێعسەت، كۆڵانی شەهید ئیبراهیمی، بلواری ئیمام، دەورووبەری بنكەی سپای پاسدارانی رێژیم.
لەشاری پاوەش چالاكیی بەرین بەڕێوە چووە و ئەو شوێنانەی چالاكیی تیدا کراوە بریتین لە: دەورووبەری ئێدارەی تەربیەت بەدەنی، دەبیرستانی فەننی حرفەیی كۆن و دەورووبەری.