کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵە شێعری کوردیی شاعێری کورد

18:13 - 4 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: کۆمەڵە شێعری ئەو پەردانە لەگەڵت سەما دەکەن بەرهەمی هونەرمەند رەسووڵ عەزیمی شاعیری کوردی خەڵکی ناوچەی کرماشان چاپ و بڵاو بووەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رەسووڵ عەزیمی، شاعیری کوردی خەڵکی کرماشان، کۆمەڵێک شێعری خۆی لە ژێر ناوی پردەهایی کە رقصیدند چاپ و بڵاو کردەوە.

پردەهایی کە با تو رقصیدند لە چەندین کۆمەڵە شێعر پێکهاتووە و لە ساڵەکانی ٨٥ هەتا ٩٢ کاری هۆنینەوەیان بۆ کراوە.

ئەم کۆمەڵە شێعرە لە دوو بەش کە بەشی یەکەم لە ٤٣ کورتە شێعر و بەشی دووهەم لە شێعری درێژ پێکهاتووە.

رەسووڵ عەزیمی رایگەیاندووە کە زۆربەی شێعرەکانم کۆمەڵایەتییە و هەندێکیشم سەبارەت بە ئاشتیهەیە کە وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی، تورکی و ئینگلیزی.