کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران تانک و تۆپی بۆ سنووری "خوسرەوی و پەرویزخان" هێناوە

17:26 - 11 بەفرانبار 2720

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە کرماشان هێزێکی زۆری وێڕای تانک و تۆپێکی زۆر هێناوەتە سنووری "خوسرەوی و پەرویزخان".

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ماوەی یەک حەوتوو دەبێت کە دژبانیی ئەرتشی ڕێژیمی ئێران کە لە کۆتایی "قەرەخاندەرە" بۆ "خوسرەوی" هەڵکەوتووە پێش بە ماشینی خەڵک دەگرێت.

هاوکات ڕێژیمی ئێران لە دوانیوەڕۆ بەملاوە ئیزن بە هیچ کەسێک نادات بۆ لای "خوسرەوی" بڕوات.

لەلایەکی دیکەوە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سنووری "پەرویزخان" چەکوچۆڵی بۆ عێراق ڕەوانە کردووە.

لە بەرەبەری ساڵمەرگی ''قاسم سلێمانیـ"ـدا ڕێژیم دەستی بە جموجۆڵ کردووە.

پێشتریش لە کاتی شەڕی داعشدا، ڕێژیمی ئێران لە سنووری" پەرویزخان" هێزەکانی خۆی خستبووە ئامادەباشییەوە.