کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \"شەپۆلەکانی شار\" چاپ و بڵاو کرایەوە

23:44 - 6 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: کتێبی شەپۆلەکانی شار لە نووسینی ڕەشید حەیدەری خرایە سەر خەرمانی کتێبخانەی کوردی.

ڕەشید حەیدەری دانیشتووی وڵاتی سوئێد، کتێبێکی لەژێر ناوی شەپۆلەکانی شار لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو کردەوە.

نووسەری ئەم کتێبە باسی لەوە کردووە کە؛ ئەم کتێبە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوە لە بازاڕدا بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران لەو وڵاتە.

شەپۆلەکانی شار لە نووسینی ڕەشید حەیدەرییە و لە شێوەی ڕۆماندا نووسراوە. لە ڕۆمانەکەدا ڕووداوە ڕاستەقینەکان ئاوێتەی خەیاڵ کراون و نووسەر هەوڵی داوە بە زمانێکی ڕەوان و پاراو دایبڕێژێت.

شەپۆلەکانی شار دەربڕینێکی میتافۆرییە. ئاماژەیە بە ئەندامە نهێنییەکانی جووڵانەوەی کورد لە خۆرهەڵات. ئاوڕدانەوەیەکی کورتە لەو پێشمەرگە نەناسراوە بێ چەکانە کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیرانە بەڵام پڕ لە ڕەنج و مەترسییان بە گژی هێز و بیری قەتیسماوی داگیرکەردا دەچنەوە و تێدەکۆشن بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی، ڕووبەری دەریای پڕجموجۆڵی گەل بەرفراوانتر بکەن.

لەم ڕۆمانەدا، ئارام و هەتاو و پەشێو ڕۆڵی شەپۆلەکان دەگێڕن و ئافراوی دەریای خرۆشاوی گەلن.