کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی کورد هەنگاوێکە بەرەو سەرکەوتن(سمکۆ بێکەس)

18:14 - 1 گەلاوێژ 2713

سمکۆ بێکەس

لە مێژ ساڵە گەلی کوردی دابەش کراو بە داخەوە نەبوەتە خاوەن جێگە و پێگە ی خۆی و بە هۆی دابەش بوون بە سەر چوار وڵاتی جیاواز دا نەی توانیوە ببێتە خاوەن وتارێکی یەکگرتووی خۆی ، بۆیە بە سەرنج دان بەو هەل و مەرجەی کە ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەراستی تێدایە و بە تایبەت پێگەی کورد لەم ناوچەدا و بوونی حکومەتی هەریمی کوردستان لە باشووری کوردستان و نزیک بونەوەی رزگاری رۆژئاوای کوردستان و کرانەوەی دەرگای دیالوگ بۆ چارەسەری پرسی ئاشتیانەی باکوری کوردستان و هەر چەند رۆژهەڵاتی کوردستان لە بێدەنگی دایە ، بەڵام بوونی وەها کونگرەیەک دەتوانێ دەرگایەکی کراوە بێت بۆ چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە داهاتوو دا بە سەرنج دان بەم راستیانە دەردەکەوێ کە چارەسەری کێشەی کورد لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەکەدا جیگەی بایەخە و گرینگە ولەو پێوەندی یەدا کورد پێویستی بە یەک ریزی و یەک پارچەیی و یەک وتار و گوفتاری هەیە، ، گرینگی ئەم کونگرە زۆر هەڵ دەگرێ و لەوەی کە بە خۆشی یەوە زۆربەی زۆری هەموو لایەنە سیاسی یەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و خەڵکانی تریش لەم کونگرەدا بەشدار دەبن و هەر وەها چەند تەوەرێکی گرینگی تیدا باس دەکرێ، وەک زمان، کولتور، فەرهەنگ و ئەدەب و سیاسەتی کوردی و زۆر شتی تر و بە تایبەت پرسی چارەسەری کێشەی کورد لە ئێستاو داهاتوو دا، ئەمە دەسکەوتێکی گرینگ دەبێت بۆ لێک تێگەیشتن و پێگەیشتنی هەموو لایەن و خەڵکانی تر و هەر وەها پەیامێکی گرینگ دەبێت بۆ دەسەڵات دارانی دنیا و رۆژەهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەت ئەو وڵاتانەی کە کوردی تێدا دەژین، تا تێ بگەن ئیتر کاتی زمانی شەڕ بە سەر چووە و ناتوانرێ تا هەتایە نەتەوەیەکی چەندین میلیونی وەک کورد لە سەر خاکی خۆیان کە کوردستانە فەراموش بکەن و دەبێت هەنگاوی جیدی هەڵ بگرن بۆ چارەسەری پرسی کورد لە و وڵاتانەدا کە کوردی تێدا دەژین ، بە سەرنج دان بەو خالانەی کە باسمان کرد دەبێت زۆر گەشبین بین بەم کونگرە و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ بخوازین و هیواداربین نەک یەک جار بەلکو دەیان جار لەم شێوە کونگرانە بگیردرێ تا کوو ماڵی کورد یەکگرتووتر و پێشکەوتوتر بیت و دوژمنانی کوردیش یەکگرتویمان ببینن تا چی تر مافەکانی نەتەوەکەمان پێشێل نەکەن و ئەم کونگرە ببێتە کلیلی چارەسەری کێشەی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و گەل بە ئاواتە لە مێژینەکانی بگات.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە