کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ئەمریکا

18:31 - 13 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: مستەفا شاریکەندی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، \'\'مستەفا شاریکەندی\'\' ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتەیە کگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی جەڵتەی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

8990.jpg
مستەفا شاریکەندی


مستەفا شاریکەندی کوڕی خوالێخۆشبوو \'\'مەلا کەریم شاریکەندی\'\'یه کە ساڵی ١٩٨٠ی زایینی لە مەهاباد تیرۆر کرا ‌و هەروەها برای شەهید \'\'حامید شاریکەندی\'\' ئەندامی حیزبی دێموکراتە کە بە دەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئیسلامی ئیعدام کرا.

ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێستا کوڕێکی لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایە.

مستەفا شاریکەندی رێکەوتی ١١ی سێپتامبری ١٩٦٠ی زایینی لە ئاوایی \'\'خەلیفان\'\'ی سەربە شارستانی نەغەدە لە دایک بووە. ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هاتە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی پێشەوا سازمان درا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشێ لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی و لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەی دەخوازێت.

رۆحی شاد