کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆتایی هاتنی كۆنگرەی ١٥ و بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی لە وڵاتی سوئێد

15:37 - 24 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: لە شاری ئێسكیلستونا كۆبوونەوەیەكی تەشكیلاتی سەبارەت بە كۆتایی هاتن و ئەنجامەكانی كۆنگرەی ١٥‌ی حیزبی دێمۆكرات لەلایەن یەکێک لە بەشدار بوانی ئەو كۆنگرەیەوە بەڕێوە چوو.

كۆبوونەوەكە بە راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێكرد.

مستەفا زارعی نوێنەری بەشدار بوو لە كۆنگرەی ١٥یەمی حدك ئێراندا، باسێكی سەبارەت بە كۆنگرە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی بڕگەكانی ناو كۆنگرە و ئاكامەكانی پێشكەش بە بەشدار بوانی كۆبوونەوەكە كرد.

بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخان كرابوو بۆ پرسیاری ئامادە بوانی كۆبوونەوەكە.

كۆنگرەی ١٥ یەمی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەژێر ناوی كۆنگرەی د. سادق شەرەفكەندی رێكەوتی ٨‌ی رەزبەر دەستی بەكارەكانی كرد و رێكەوتی ١٤ی رەزبەر بە هەڵبژاردنی سكرتێری گشتیی كۆتایی بە كارەكانی هێنا.