کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی خێزانی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی هەورامان

13:23 - 4 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: زڵێخا موتڵەق خێزانی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكرات لەشاری نۆدشە لە ناوچەی هەورامان بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، زڵێخا موتڵەق خێزانی شەهاب موتڵەق شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو.

دایە زڵێخا لە دایك بووی ئاوایی بێ‌ تواتەی شارۆچكەی رانیە لە هەرێمی كوردستان بوو.

3501.jpg
شەهید شەهاب موتڵەق


حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە ‌و خەڵكی ناوچەی هەورامان بەگشتی دەكا ‌و خۆی بە شەریكی خەمی بنەماڵەی زڵێخا موتڵەق دەزانێ‌

رۆحی شاد