کوردستان میدیا: سەرەڕای ئازادکرانی حەسەن شێخ ئاقایی بەرپرسی وێب سایتی ڕوانگە لە زیندان، چالاکییەکانی ئەو ماڵپەڕە هێشتاش ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، حەسەن شێخ ئاغایی، دوابەدوای ئازادبوون لە زیندان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ هەڕەشەی لێکراوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک ماڵپەڕی ڕوانگە چالاکییەکانی خۆی دەستپێبکاتەوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەرەوە، ماڵپەڕی ڕوانگە ڕاگیراوە و شێخ ئاقایی لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکان و بەفەرمانی لقی یەکەمی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ڕێژیم لەمەهاباد، دەستبەسەر کرابوو و لەئێستاشدا چالاکییەکانی ماڵپەڕی ڕوانگە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ، ڕاگیراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی سەرماوەز، حەسەن شێخ ئاقایی ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
حەسەن شێخ ئاقایی ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەشوێنی کارەکەی لە شاری مەهاباد لە لایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.
بەرپرسی ماڵپەڕی ڕوانگە بە پڕوپاگەندە دژی نیزام تاوانبار کراوە کە بەپێی وتەکانی شێخ ئاقایی و بە پشت بەستن بە هێندێک لە ئامار و ڕاپۆرتەکان، ئەو وتانەدرۆ و بێ بنەمان.
ماوەیەک بەر لە ئێستا هەواڵنێرانی بێسنوور بەپەرۆشبوونی خۆیان لە دەستبەسەرکران و ناڕوون بوونی چارەنووسی حەسەن شێخ ئاقایی دەربڕیبوو.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، پووشپەڕی ١٣٨٨ هەتاوی و دوای ڕووداوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، دەستبەسەر و پاس ماوەیەک ئازاد کرابوو.
حەسەن شێخ ئاقایی، دەرچووی زانکۆی هونەرە جوانەکان و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای دەرمانسازییە.