کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی \"چرۆ\" لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت

15:13 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: یەکەمین رێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی چرۆ لە دوو بەشی کتێب و رۆژنامەوانیدا، لەلایەن دووحەفتەنامەی چرۆوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو خەڵاتە بەو کەسانەی کە بە زمانی کوردی کتێبیان نووسیوە، دەردێت و هەروەها ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لەو بوارەشدا چالاک بوون خەڵات دەکرێن.
بەپێی هەواڵی بەشی بەڕێوەبەری رێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی چرۆ، ئەو رێوڕەسمە مانگی بانەمەڕی ساڵی داهاتوو لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
دوو حەفتەنامەی چرۆ کە تایبەتە بە بوارەکانی فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتی رێکەوتی ٢٨‌ی خاکەلێوەی ١٣٩١ هاتە ریزی چاپەمەنی و گۆڤارەکانی کوردستانی ئێرانەوە.
دووحەفتەنامەی چرۆ بە زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە و بە کەلتووری کردنی واقیعی کوردی، فیلمی کوێستانی قەندیل و فرهنگ کردها در گردونەی تقدیر تاریخی مانشێتە سەرەکییەکانی چرۆ لە یەکەم ژمارەی بوون.