کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی دووهەمی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ خۆی مسۆگەر کرد

17:29 - 11 بەفرانبار 2720

لە ڕەدەبەندییەکدا کە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردووەتەوە؛ هاتووە کە "ڕەجەب تەیب ئەردووغان، کیم جۆنگ ئوون و ڤلادیمر پووتین" بە ڕیز لە ڕەدەی هەشتەم، نۆهەم و دەیەمی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٠دا ناویان هاتووە.

ئەو ڕێکخڕاوەی مافی مروڤ وێنەی "خامنەیی " لە تەنیشت ٩ ڕێبەری دیکتاتۆر و نادێموکراتیک داناوە و ئاماژەی بە بەشێک لەو جینایەتانە کردووە کە بە فەرمانی "خامنەیی" ئەنجامدراون.

ڕێکخراوەی چاوەدێری مافی مروڤ لە سەرەتای ساڵی نۆیی زایینیی ٢٠٢١دا، لیستەی ١٠ وڵاتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاو کردووەتەوە کە "ئێران" دوای "جمهوری خەلقی چین" لە پلەی دووهەمی ئەو لیستەیەدا ناوی هاتووە.

بەشێک لەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤی ڕێژیمی ئێران ئێعدام، سەرکوت، سزای زیندانیی قورس و بێسەروشۆنکردنی هاووڵاتیان لەخۆوە دەگرێت.