کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

20:49 - 3 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بە هاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێ‌بوونەوەی ساڵ، لە سەیرانگاکان و ئەو شوێنانە کە ئاگری نەورۆز کراوەتەوە، ئەندامانی پەیامی نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلاتیان بڵاوکردەوە.
بە پێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کێوەڕەش، سێ‌ڕێیانی سەنگینی، کۆڵان و گەڕەکانی شار و هەروەها زانینگەی پەیام نوور، میراوا، کوشتارگا و پۆمبی بێنزینی حەبیب‌زادە، ناوی ئەو شوێنانەی شاری بۆکانە کە پەیامی نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.
جێژنی نەورۆز لە سەیرانگاکانی کێوەڕەش و سێ‌ڕێیانی سەنگینی بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوەچوو و هێزەکانی رێژیم سەرەڕای هەڕەشە و گوشارێکی زۆر بۆ سەر هاووڵاتییان، نەیانتوانی پێش بەو رێوڕەسمانە و شایی و خۆشیی خەڵک بگرن.