کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کرماشان و مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

16:13 - 5 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کرماشان و مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە شاری مەریوان تراکت و پووستێری پەیامی نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کرایەوە.
ئەو شوێنانەی شاری مەریوان کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:


مەیدانی ئیستادیۆم، مەیدانی بێسارانی، باخ پارک، گەڕەکی چوارباخ، گۆلی زرێبار هەتا مەیدانی بێسارانی و پارکەکانی دەریاچەی رزێبار.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کرماشان هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز چالاکییان نواندووە.
ئەندامانی حیزب لە شاری کرماشان بە بڵاوکردنەوەی \'\'سی‌دی\'\'یە تەبلیغاتییەکانی حیزبی دێموکرات و پەیامی نەورۆزیی کومیسیۆنی تەشکیلات لە نێو خەڵکدا پێشوازییان لە ساڵی نوێی کوردی کرد.
ئەو شوێنانەی شاری کرماشان کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:


قەسر شیرین، سەرپێڵ زەهاو، سەلاس باوەجانی، داڵەهوو، گاوارە، بێوە نوێژ، کونه و جوانڕۆ، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکیی تەبلیغییان لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها لە زۆربەی گوندەکانی ئەو ناوچانە جێژنی نەورۆز بە بەشداریی بەرینی خەڵک بەڕێوەچووە.