کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز کۆچی دوایی کرد

16:15 - 11 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: سەعید حوسێن زادە، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی هەرەسهێنانی کاناڵی مەزراکەی گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'سەعید حوسێن زادە\'\' ناسراو بە \'\'مامە سەعی سەیف ئاوا\'\'، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی هەرەسهێنانی بەشێک لە کاناڵی مەزراکەی لە شاری سەقز لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی سەقز، مەهاباد و بۆکان بەهۆی خۆشناوی و نیشتمانپەروەریی ئەو ئەندامەی حیزب لە سەرەخۆشییەکەیدا کەلە مزگەوتی \'\'حەماڵ ئاوا\'\'ی سەقز بەڕێوەچووە، بەشدارییان کردووە.

سەعید حوسێن زادە ئەندامێکی بە وەفای حیزبی دێموکرات و کەسێکی خۆشناو و خۆشەویستی خەڵک و بەتایبەت ناوچەکانی \'\'خوڕخوڕە و تیلەکۆ\'\'ی سەقز بوو.

ناوبراو لە ساڵەکانی ١٣٦٢ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ساڵی ١٣٦٥ لە زینداندا بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری نابراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد

8980.jpg