کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەریوان کۆچی دوایی کرد

17:02 - 17 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانیشتووی گوندی نێ سەربە شارستانی مەریوان بەهۆی جەڵتەی دەماخ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، محەممەد ئەژدەری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی \'\'نێ\'\' سەربە شارستانی مەریوان، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی جەڵتەی دەماخەوە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەژدەری ساڵی ١٣٦٧ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە زیندانەکانی رێژیم لە شارەکانی سنە و کامیاران دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جیی متمانەی خەلکی ناوچەکە و بەتایبەت گوندی نێ بوو.

تەرمی محەممەد ئەژدەری هەمان رۆژ لە گۆڕستانی ئاوایی نێ بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد