کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی شەوە شیعرێک بۆ لاواندنەوەی قوتابیانی شیناوێ بەڕێوە دەبات

20:17 - 28 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە شاری ورمێ بەبۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی قوتابخانەی شیناوێ، کۆڕە شیعرێک بەڕێوە دەبات.
بەشی ئەدەبیی ئەنستیتۆی کولتووری ــ هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی بڵاوی کردەوە، ئێوارە شیعرێک بۆ قوربانیانی کارەساتی قوتابخانەی شیناوێ لە شاری ورمێ بەڕێوە دەچێت.
بەم بۆنەوە ئەو ئەنستیتۆیه لە بانگەوازێکدا داوای لە شاعیران و نووسەران کردووە، لە پێوەندی لەگەڵ کارەساتی قوتابییانی پۆلی چواری قوتابخانەی شیناوێ بەرهەمەکانی خۆیان لە چوارچێوەی شیعر و پەخشان هەتا ٢٧ی ئەم مانگە رادەستی ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی بکەن.
ئەو بەرهەمانە رێکەوتی ١ی بەفرانبار لە شەوە شیعرێکدا پێشکەش دەکرێت.

رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز بە هوی ئاگر گرتنی پۆلی چواری سەرەتایی قوتابخانەی شیناوێ ٣٧ قوتابی کچ بوونە قوربانی.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩‌ی سەرماوەز سەیران (موژگان) یەگانە یەکێک لەو قوتابیانە ، بە هۆی زۆر بوونی سووتانەکەی لەنەخۆشخانەی سینا لە تەورێز گیانی لەدەست دا.