هەندێک لە بانکەکان بە دەورلێدانی یاسا، ئەو وامانەی کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوان دابین کراوە، لە جیاتی قەرزی خۆیان دەستیان بەسەردا گرتووە.
هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراقی فێدراڵ، بە بەشداریی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و خەڵک دەنگ بە بەربژێری خۆیان دەدەن.
دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، میراتی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە ئیستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت، زەوت کرد.
سێ هاوووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی ڕێژیمی ئێراندا لە شارەکانی بۆکان و سنە چارەنووسیان ناڕوونە و لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی دادگادان.
چالاکێکی مافی مرۆڤ خەڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی وڵاتی سوویس وەکوو نوێنەری شۆرای شاری ژنێڤ هەڵبژێردرا.
له زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.
دانیشتوانی ناوچە پەرواێزنشینەکانی "نەنەڵە"ی سنه لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی ژیان بێبەشن و هیچ ئیمکاناتێکیان نییه.