وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ، داوای لە بەشار ئەسەد کردووە، هەتا قاسم سلێمانی و هەموو هێزەکانی سەر بە سپای قودسی ئێران لە خاکی سووریە دەر بکات.
.ئامریکا ڕایگەیاندووە، جیا لەوەی کە سەخترین گەمارۆوە ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پەسند دەکەم و دەبێ سەرلەنوێ دانوستان بکەین
نرخی خواردەمەنییە سەرەکییەکانی لە ئێراندا، دیسان گرانتر بوونە.
عەرەبستانی سعودی جیهان دڵنیا دەکاتەوە کە لە ئەگەری کەمبوونەوەی ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئێران ناهێڵێ بشێوی بکەوێتە بازاڕی نەوتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێداونێکی نوێدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی تاران هێڵی سووری تێپەڕ کردووە.
ئێماراتی یەکگرتووی عەرەبی ٩ کەس و کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستەی تیرۆری خۆی و ئامریکاش ئەم کەس و کۆمپانیانەی خستە لیستی تەحریمەوە.
کێشەی بێ ئاوی پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکەی قەیران و پارێزگاکانی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بێ ئاوتر دەبن
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تەنیا ڕێگای ڕزگاریی خەڵکی ئێران و جیهان گۆڕێنی ڕێژیمی ئێرانە.
شیرکەتەکانی "بوئینگ" و "ئەیر باس" گرێبەستەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ فرۆشتنی فڕۆکە هەڵدەوشێننەوە.
دوای ئەوەی کە ئامریکا، لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشایەوە، خامنەیی بە شێوەیەکی بێئەدەبانەوە ڕایگەیاندووە، ترامپ ناتوانێت هیچ غەڵەتی بکات.
"تێد دویچ" یەکێک لە سێناتۆرە دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئامریکا، نیسبەت بە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا و هەروەها پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە لە تێرۆریزم هۆشداری دا.
عەرەبستانی سعودی بۆ جارێکی دیکەش ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات، پاشایەتی سعودیەش چەکی ناوکی ساز دەکات.