ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بە هۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم خستە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.
لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە بواری کەمئاوی لە قەیراندان و خەڵک لە ئاوی خواردەمەنی خاوێن بێبەشن.
مایک پێنس، وێڕای مەحکووم کردنی دەسدرێژییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە: "هەرگیز بە ڕێژیمی ئێران ڕێگا نادەین، کە چەکی ناوکی ساز بکات".
بانکێکی عێراقی بە تۆمەتی هاوکاریی سپای پاسدارانی ڕێژیم، کەوتە لیستی ئابڵۆقە ئابووورییەکانی خەزێنداری ئامریکاوە.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوای فیلتێرکردنی تێلێگرام، دەستیان بە فیلتێرکردنی فیلتێرشکەنەکانیش کرد.
سەرۆکی کۆمپانیای زیمێنس، کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئورووپایه، ڕایگەیاندووە کە ناتوانین لەگەڵ ڕێژیمی ئێران گرێبەستی بازرگانی ببەستین.
زۆربەی قوتابخانەکان له سەرەتاییترین پێداویستییەکانی خوێندن بێبەشن و زیاتر له ٣٠٠ هەزار قوتابی بە هۆی نەبوونی پارە دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە.
مامۆستایەکی شاری "فەسا"ی سەر به پارێزگای فارس، دەستی داوەتە بڕینی قژی ٩ قوتابی کچی ئەم قوتابخانەیە.
هاوپەیمانەتی "السائرون" کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا، بە دروشمی " ایران برو بیرون" جێژنیان گرت.