بەڵێنییەکانی "ڕووحانی" بۆ ئاو و کارەبای بەخۆڕایی بەکردەیی نابێت

17:21 - 5 December 2020

بەدواداچوونەکانی کارناسان نیشانی داوە کە هیچکام لە بەڵێنییەکانی سەرکۆماری ئێران بۆ بەخۆراییکردنی ئاو و کارەبا بۆ جێبەجێکردن نابێت.

کارناسانی ئەو بوارە لەو باوەڕەدان بەهۆی ئەوەی کە بینا چەند نهۆمییەکان یەک کۆنتۆریان هەیە، بەکردەیی کردنەوەی بەڵێنیی سەرکۆمار بۆ بەخۆڕاییکردنی ئاو جێبەجێ ناکرێت.

ئەو کارناسانە هەروەها وتوویانە کە پیشە و ئاو و کارەبای ئێران لە ئێستادا بە بودجەکانی کەرتی تایبەتەوە لەسەر پێیە و تەنانەت لە سنووری مایەپووچبووندایە.

لە حاڵێکدا سەرکۆمار و وەزیری وزە بەڵێنیی ئاو و کارەبای بەخۆڕایی بە خەڵک دەدەن کە هەتا ئێستا چەندین جار کارناسان سەبارەت بە کەڵەکەبوونی قەرزەکانی وەزارەتی وزە بە کەرتی تایبەت بەهۆی ئابووری نەبوونی نرخی ئاو و کارەبا هۆشدارییان دابوو.