کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە بانە

16:28 - 29 رەشەمه 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، دایە تەلیعە حوسێنی دایکی دوو شەهیدی کوردستان بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوو کوڕی دایە تەلیعە بە ناوەکانی مەنسوور و زاهیر لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبدا چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانیان لە شان کردبوو کە بەداخەوە شەهید بوون.

شەهید مەنسوور حوسێن نژاد و شەهید زاهێر حوسێن نژاد، کوڕەکانی دایە تەلیعە لە هێزی شەهید وێردی، لە دەرگیرییەکدا بەدیل گیران و دوای سێ ساڵ مانەوە لە بەندیخانەکانی ڕێژیم، لە ساڵی ٦٧ی هەتاویدا لە بەندیخانەی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سێدارە دران.

دایە تەلیعە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.