کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوتریش/ بەشداریی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە خۆپێشاندانێکی کوردەکانی ڕۆژاوا

16:38 - 29 رەشەمه 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە (١٨ی مارسی ٢٠٢٤)، لەسەر داخوازیی کۆنفێدراسیۆنی ڕەڤەندی کوردی لە شاری ڤییەن و بە هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانییەکان خۆپێشاندانێک لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ڤییەن بەڕێوە چوو. مەبەستی ئەم خۆپێشاندانە شەرمەزارکردنی شەشەمین ساڵی داگیرکاریی شاری عەفرین و هەروەها مەحکوومکردنی جنایەتەکانی گرووپە تێرۆریستەکان لەم ناوچەیە و بەتایبەتی شەهیدکردنی مێرمنداڵێکی عەفرینی بە ناوی ئەحمەد خالید بوو کە لەم حەفتەیەدا بوو بە قوربانیی توندڕەوە ترۆریستەکان.

سامان عەباسی وەک نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆمیتەی ئوتریش بەشداریی لەم خۆپیشاندانەدا کرد و پشتیوانی خۆی بە هاوڕێیانی کۆنفێدراسیۆنی کوردی و نوێنەرایەتی هێزە کوردستانییەکان گەیاند.