کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکێی بۆکسدا میداڵی زێڕی بەدەست هێنا

20:55 - 21 خاکەلێوه 2724

شۆڕش ڕەحمانی ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لە کێبڕکێی بۆکسدا لە وڵاتی سلۆڤێنیا توانی بە سەر بەرانبەرەکەیدا بە پلەی باش سەرکەوێ و میداڵی زێڕ بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

شۆڕش ڕەحمانی لاوێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئوتریشە و ئەندامی حیزبی دێموکراتە. ئەو تا ئێستا لە چەندین کێبڕکێی بۆکسدا بەشداری کردووە و قارەمانی وڵاتی ئوتریشە و بە هیوایە بەم زووانە قارەمانەتی ئورووپاش بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

شۆڕش ڕەحمانی سەبارەت بەم میداڵە کە بە دەستی هێناوە وتی: من لەمەبەولاوە بۆ چوونە سەر ساباتی کێبڕکێ بە ئاڵای کوردستانەوە هەنگاو دەنێم.