کوردستان میدیا: عەلی سوڵتانی (عەلی عەبدوڵڵا) باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەنگوڕایەتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەلی سوڵتانی، باوکی لوقمان سوڵتانی شەهیدی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئاوایی سەلیم ساغوڵی سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتی مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، ماڵاوایی لەژیان کرد.
تەرمی کاک عەلی سوڵتانی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.
عەلی سوڵتانی لە ساڵانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات و هاوکاری لەگەڵ سولێمان موعینی بۆ ماوەی ٦ مانگ لەلایەن حکوومەتی ئەو کاتی ئێرانەوە زیندانی کرا.
کوڕی کاک عەلی بە ناوی لوقمان سوڵتانی رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٦٨ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ کەماڵ تەلاج و عەلی خوڕەم پەنا لە جەواڵە رەشان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دران و پەیوەست بە ریزی کاروانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی کاک عەلی و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.