کوردستان میدیا: رێژیمی کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ئامریکا گەڵاڵه‌یەکی داڕشتووه به ناوی به‌رگری له کرده‌وه دوژمنکارانه‌کانی ئامریکا کە بەهۆیەوە جگە لە به‌رگری له به‌رامبه‌ر ئامریکادا دژکردەوە نیشان بدرێت.
به وته‌ی مورتزا سه‌فاری نه‌ته‌نزی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دەرەکییەکانی مه‌جلیس، ده‌بێ به شێوه‌یکی دیکه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئامریکا هه‌ڵس‌و‌که‌وت بکرێ و له ئاستی جیهانیدا به په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که دژایه‌تی ئامریکا ده‌که‌ن لەوانەش وڵاتانی ئامریکای لاتین، گۆشار بخرێتە سه‌ر ئامریکا و هاوکاتیش هێرشی سیاسی و ره‌وانیان هه‌بێ له‌سه‌ر وڵاتی ئیسرائیل، که هاوپەیمانێکی گرینگی ئامریکان له ناوچه‌که‌دا.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به ئه‌رکی هه‌موو موسوڵمانێک ده‌زانێ و به به‌رده‌وامی ئه‌و درۆشمه‌ی داوه که ده‌بێ وڵاتی ئیسرائیل له نێو بچێ.
هه‌روه‌ها سه‌فاری پیشنیاری کردووه که له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ ماڵییه‌کان، رێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌ست بەسه‌ر داراییه‌کانی ئامریکادا بگرێت و بازرگانییەکانی خۆی به دۆلار ڕابوەستێنێت.
باسیشی له‌وه کردووە که له عیراق و یه‌مه‌ن و سوریه، ئامریکا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامی له مه‌ترسی خستووه و ته‌نانه‌ت زۆرێک له هێزه‌کانی رێژیم له‌و وڵاتانه‌دا کوژراون، بۆیه ده‌بێ کۆماری ئیسلامی له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ست بەسه‌ر داراییه‌کانی ئامریکا بگرێت.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی له پێناو به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆی له ناوچه‌که‌دا و به‌ربڵاوکردنی ده‌سه‌ڵاتی تێرۆریستی خۆی له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوراست پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستیەکان ده‌کات به دژی ئامریکا.
ئەم هەوڵە نەزۆکەی ڕێژیم لە کاتێدایە کە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، له کۆنگره‌ی ئامریکا دێموکرات و کۆماریخوازه‌کانی ئەو وڵاتە له سه‌ر گەڵاڵەی دانانی گەمارۆی نوێ بەدژی کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتوون کە بەهۆیەوە سەرکۆماری ئامریکا ئەرکدار دەکرێت تەواوی ئەو کەس و دامەزراوانە بخاتە لیستەی تەحریمی ئامریکاوە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن، چەک و چۆڵی قورس بە ئێران دەفرۆشن یان هاوکاری گەشەدان بە بەرنامەی مووشەکی کۆماری ئیسلامین؛ ئەم تەحریمانە فەرماندەکانی سپای پاسدارانیش دەگرێتەوە؛ بەم پێیەش داراییەکانیان لە ئامریکادا بلوکە دەکرێت و شەریکە بازرگانییەکانیشیان سزای قورسی ماڵی دەدرێن.