کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا دایکی دوو شەهێدێکی حیزبی دێمۆکرات لەناوچەی نەغەدە و ورمێ، سێ کەسایەتیی ناسراوی ناوچەکانی سەر بە ورمێ،نەغەدە و مەهاباد و هەروەها ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات ماڵاوایییان لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ی رێبەندان دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات بە ناوی گوڵێ ئەزەردیو خەڵکی ئاوایی کەرێزەی ناوچەی سندووسی شاری نەغەدە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایە گولێ دایکی بایزید تەپەڕەشی شەهیدی حیزبی دێمۆکرات بوو.
تەرمی ئەو دایکی شەهیدە لەنێو خەم و پەژارەی خەڵکی گوندی کارێزەی شکاکان و ناوچەی سندووس بە خاک سپێردرا.
ناوچەی سۆما لە ورمێ:
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٦ی رێبەندان دایکی شەهیدێکی دیکەی حیزبی دێمۆکرات بە ناوی سەیران تۆسەن کچی حاجی سەبری، خەڵکی ئاوایی کوورانی سەربە ناوچەی سۆما بەهۆی پیری لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە سەیران دایکی خۆسرەت خودادی شەهیدی حیزبی دێمۆکرات بوو.
ئیبراهیم محەممەدی خەڵکی ئاوایی ئاچەقەلیی سەربە ناوچەی سۆمای ورمێ بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئیبراهیم کەسێکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەخۆشەویست و دڵسۆزی حیزبی دێمۆکرات بوو و لە خزمەت کردن بە حیزب دریخی نەدەکرد و هاوکار و رێنوێنێکی بە وەجی کادر و پێشمەرگەکان بوو.
ئیبراهیم محەممەدی برایەکیشی بە ناوی عبدولسەلام محەممەدی لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا شەهید بووە.
ناوچەی سندووسی نەغەدە:
کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی سندووسی نەغەدە و دەوروبەری بەناوی عەلی مام شێخ کوڕی سمایل خەڵکی گوندی خەلیفان بەهۆی راوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
عەلی مام شێخ جێگای بڕوای خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو و لە کاتی خەباتی چەکداریدا پشت و پەنای پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات بووە.
مەهاباد:
رێكەوتی ١٦ی رێبەندان كەسایەتییەكی شاری مەهاباد بە ناوی حاجی ئەحمەد مەولانژاد ماڵاوایی لە ژیان كرد.
حاجی ئەحمەد كەسێكی نیشتمانپەروەر بوو و هەر بەو هۆیەشەوە 5 كەس لە ئەندامانی بنەماڵە وخزمەكانی بە تۆمەتی هاوكاركردنی حیزبێكی كوردی لە گرتووخانەدان.
ریش سپیان و كەسایەتییەكانی شاری مەهاباد داوایان لە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو كە كە كوڕ و نەوەی دەسبەسەركراوی حاجی ئەحمەد بۆ رێوڕەسمی بەخاك سپاردنی ئەو خوالێخۆشبووە ئامادە بن، بەڵام ئەو داواكارییە دژایەتیی لەگەڵ كرا.
سەرپێڵی زەهاو:
ئەحمەد مورادی کوڕی ساڵح خەڵکی ئاوایی برق و بارانی سەربە دەشتی زەهاو، بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئەحمەد ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی بۆتە ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبیەکانی بەجێ گەیاندووە.
تەرمی کاک ئەحمەد بە بەشداری دۆستان و خزم و کەسەکانی لە شاری کەلار لە هەرێمی کوردستان ئەسپەردەی خاک کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی دایە گوڵێ، سەیران، کاک ئیبراهیم، حاجی ئەحمەد، کاک عەلی و کاک ئەحمەد دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحیان شاد

ئەحمەد مورادی