کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست لە ژنێڤ، بەشدار بوو و وتارێکی پێشکەش کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی باوە ئەلیاسی، کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست، رۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، كاره‌كانی خۆی له ژێر ناوی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ( چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییەكان و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریزم) به قسه‌كانی میشل مولێر، سه‌رۆكی ده‌فته‌ری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) له ژنێڤ، ئانتونیوگوتیرس، كۆمیسێری باڵای UN بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ژۆرج پاپاندرۆ، سه‌رۆكی ئینترناسیونال سوسیالیست و هه‌روه‌ها لویس ئایالا، سكرتێری گشتیی ئینتەرناسیونال سوسیالیست، ده‌ستی پێكرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ره‌هەندی مرۆیی ژیانی كۆچبه‌ری و دۆخی ناله‌باری په‌نابه‌ران، كار كردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی دێموكراسی زیاتر و به‌هێزكردنی به‌ڕێوەبردنی دێموكراسی باسه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیستیان پێک هێنابوو.
له به‌شی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لە بارەی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، باسی دۆخی كورد له عێراق و سووریه كرا.
له‌م به‌شه‌دا،به‌شێكی به‌رچاوی حیزبه كوردییه‌كانی به‌شدار قسه‌یان كرد و بارودۆخی كوردیان له به‌شه جیاجیاكانی كوردستان هێنایه به‌رباس.
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دێموكراسی، کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست، له به‌یاننامه‌كه‌یدا، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه شۆرا پێداگری دەکات له سه‌ر بنکە و دامەزراوە دێموكراتیكه‌كان و پشتیوانی‌یان لێ دەکات.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتبوو كه گه‌وره‌ترین چالێنج بۆ دێموكراسی، كاتێک دروست ده‌بێ كه ئەو ده‌وڵه‌تانەی وا بە شێوازی دێموكراتیك هه‌ڵبژێردراون، بۆ به هێز كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، هه‌ڵسوكه‌وتی نا دێموكراتیك ده‌كه‌ن.
کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردبووەوە كه بنکە به هێزه‌كان، مسۆگه‌ری مافه دێموكراتیكیهكانن و له دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بیانهه‌وێ زیاده‌ڕۆیی بكه‌ن، پێش دەگرن.
له رۆژی دووهه‌می كۆبونه‌وه‌ی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست‌دا، پرسی پله‌ی ئه‌ندامه‌تی و پێداچوونه‌وه به پرۆگرامی هەندێک له حیزبه به‌شداربووەکان، خرایه به‌رباس.
له سه‌ر داوای حیزبه كوردییەکانی به‌شداربوو، بهیانیهیەک له‌لایه‌ن، کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیستەوە،بۆ پشتیوانی له مافه دێموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد، په‌سند كرا.
بەیانیەی کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست له بارەی گەلی کورد بە تایبەتی لە بارودۆخی ئێستای عێراق و سوریه به پێداگری لە سەر گرینگی دێموكراسی، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كرابوویه‌وه كه ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ رێز له مافه‌كانی گه‌لی كورد بگرن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی باوە ئەلیاسی لە کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرنانسیۆنال سوسیالیست لە شاری ژنێڤ، بەشداریی کردبوو و لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ چەندین کەسایەتیی سیاسی و نوێنەری حیزبە سیاسییەکانی بەشداربوو چاوپێکەوتنی پێک هێنا.
باوە ئەلیاسی لە رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست لە بنکەی سەرەکیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، وتارێکی پێشکەش کرد.
دەقی وتاری نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست بەم چەشنە بوو:
به‌رێز سه‌رۆكی کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست
به‌رێزان، به‌شدارانی کۆبوونەوەی شۆرای ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست
وه‌ك هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین، ماوه‌یەكه گرووپی تێرۆریستیی داعش بووه‌ته هۆی ههڕەشه بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نیگەرانییەكی زۆری لە كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دروست كردووه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئه‌م گرووپه دروستی كردوه، پێویستی به هه‌ڵوێستێكی هه‌مه لایەنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، دەبێ هه‌موو هێزێکی کۆمەڵگای جیهانیی بۆ له ناو بردنی ئه‌م گرووپه تێرۆریستیه وه‌گەڕ بخرێت.
به‌رێزان
ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بزانین، كه گرووپی تیرۆریستیی داعش ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و مەترسی بۆ ئاسایش و تەناهی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیه، بەڵکوو رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەم لە رابردوودا و هەمیش لە ئێستادا كه شه‌ڕی دژ داعش ده‌ستی پێكردووه، له کاروباری وڵاتانی دیکەدا بە تایبەتی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ده‌ستێوه‌ردانی گێچەڵکارانە دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە رێژیمی ئێران مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بێت.
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بارودۆخی ناوخۆی ئێران، ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه، هه‌رچه‌شنه داخوازیەكی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و كه‌مینه ئایینییەکان بۆ مافه‌كانیان، سه‌ركوت ده‌كات.
ئێمەی گه‌لی كورد له ئێران‌دا و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، زیاتر له‌٣٠ ساڵه، له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، تووشی سیاسه‌تی سه‌ركوت، له‌سێداره‌دان و هه‌ڵاواردن ده‌بینه‌وه.
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وتووێژی ناوكی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ئێران بۆ ئاسایش و ئه‌منیه‌تی جیهان و بە تایبەتی ناوچه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستی دەكات، وه‌ك پێویست وه‌رناگیردرێت.
له كۆتاییدا، ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چاوه‌ڕوانین كه ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست، به له پێش گرتنی ده‌وری كاراتر، ده‌ستپێشخه‌ری زیاتر و ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ نەتەوە و كه‌مینه هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كانی ناوچه‌كه، رۆڵی خۆی زیاتر بنوێنێت.

باوە ئەلیاسی