کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان بۆ تووماج ساڵحی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سزای لەسێدارەدران بۆ #تووماج ساڵحی، گۆرانیبێژ و ڕەپێر بە هۆی هەڵوێستەکان و ناڕەزایەتییەکانی دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی "افساد فیالارض"، درێژەی سیاسەتی ڕێژیم بۆ سەرکوت و لەنێوبردنی دژبەرانیەتی.
تووماج ساڵحی کە گۆرانییەکانی زیاتر ڕەهەندی سیاسییان هەیە و ناوەڕۆکەکەیان ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمە، بە دروستی بەرەی خەبات دژی ستەمکاریی هەڵبژارد.
وێڕای مەحکوومکردنی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، خوازیاری پشتیوانیی ناوەندە مافی مرۆییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییەین.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣