کوردستان میدیا: عادل ئەلجۆبەیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە، ئێران ویستویەتی لە حەج ڕێپێوان ڕێکبخات.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندووە کە؛ بەهۆی پێشگیریی حکوومەتی عەرەبستان، ئەوساڵ زیارەتوانانی ئیرانی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی تەمەتۆع ناچن.
جێی باسە، لە چەند کاتژمێر دواتریشدا، عادل ئەلجۆبەیر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لەگەڵ فیلیپ هاموند، هاوتای بریتانیایی خۆی ڕایگەیاندووە کە: ئێران ویستوویەتی مافی ڕێپێوان لە ڕێوڕەسمی حەجدا وەربگرێت و ئەم کردەوانەش دەبێتە هۆی ئاژاوە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەجدا و ئەم کردەوەیەش لە لایەن ئێمەوە نەشیاو بە ئەژمار دێت.
بێعسەی ڕێبەری هەموو ساڵێک لە ڕێوڕەسمی حەجدا، لە ژێرناوی بەرائەت لە مووشرکین ڕێپێوانێک بەڕێوە دەبات، بەڵام لە ڕێپێوانی ساڵی ١٣٦٦دا کە ٢٧٥ زیارەتوان کوژران، ئەم ڕێوڕەسمە بە شێوازی کۆبوونەوە و لە ڕێوشوێنێکی ئەمنییەتیدا بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە؛ ئێران دەبێ وەک ٧٠ وڵاتی دیکە، ڕێککەوتننامەی ساڵانەی حەج واژۆ بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە عەرەبستان سەرەڕای نەبوونی پەیوەندییە دیپڵۆماتیکەکان، هەوڵی داوە بۆ زیارەتوانانی ئێرانی هەلومەرجی بەجێهێنانی ڕێورەسمەکانی حەج بڕەخسێنێ.
عەرەبستان بەدوای هێرش کردنەسەر باڵوێزخانەکەی لە لایەن کەسانی توندڕەوی سەر بە ڕێژیمی ئێران، پەیوەندیی دیپڵۆماتیکی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاندووە.
عەلی جەننەتی وەزیری ئیرشادی ڕێژیمی ئێران، ئەم کردەوەی دەوڵەتی عەرەبستانی بە کارشکێنی لەکاروباری زیارەتوانانی ئێرانی ناو بردووە، بەڵام وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە؛ دەوڵەتی عەرەبستان زۆرتر لە بەرپرسایەتیی خۆی هەلومەرجی بۆ ئێران لەم بوارەدا ڕەخساندووە.