کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاکسیۆنی هاوبەشی ئەندامانی دوو حیزبی کوردیدا لە هوڵەند، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم کرا

14:32 - 21 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ١٩ی سەرماوەز رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە هۆڵەند، پێشلکاریی مافی مرۆڤیان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆڵەند ئاکسیۆنێکی هاوبەشیان بە مەبەستی مەحکووم کردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران لە رێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لەبەردەم پارلمانی هۆڵەند لە شاری دێنهاخ بەڕێوەبرد.
لەو ئاکسیۆنە وێنە و پلاکاردی پێوەندیدار بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران هەڵدرابوو و هاوکات نامەیەکی داخوازییان بۆ بەرپرسی کومیسیۆنی کاروباری دەرەوەی وڵاتی پارلمانی هولەند نارد.