کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی ١٥٤ هونەرمەند و چالاکی مەدەنی لە ناڕەزاییەتییەکانی خەڵکی ئێران

14:12 - 21 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ١٥٤ هونەرمەند و چالاکی مەدەنی، لە ڕاگەیندراوێکدا سەرەڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە ناڕەزاییەتییەکانی خەڵک، داوای ئازادکرانی دەسبەسەرکراوانیشیان کردووە.

لەم ڕاگەیندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە خۆپیشاندەران خوازیاری گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە ئێرانن، هەروەها باس لەوە کراوە، کە هاندەریی خەڵک بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بۆ کێشەی ئابووری، نادادپەرەوەریی کۆمەڵایەتی، هەڵاواردنی ڕەگەزی، زایەندی، ئایینزایی، توندوتیژی و کۆنەپەرەستی لە نێو سیستمی ڕێژیمی ئێران دەگەڕێتەوە.

لە نێو ئەم هونەرمەندانە کەسانێک وەکوو: سەید عەلی ساڵحی، پەرەستوو فرووهەر، مێهرئەنگیز کار، موحسێن مەخمەڵباف، عەلی باباچاهی، شەهرنووش پارسیپوور، مریەم سەیحوون و ........ دەبنیدرێت.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە: لەگەڵ ناڕازییان و خۆپیشاندەرانێکین، کە بە هێندێ ناو و ناتۆرە وەکوو خەیانەتکار، سیخوڕ، پەست و زەبوون و داردەستی وڵاتانی دەرەکی تاوانبار دەکرێن و بە ناوی مرۆڤایەتییەوە خوازیاری بەدیهێنانی داواکارییەکانیان و ئازادکرانی بێمەرج دەسبەسەرکراوانین.